Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
نیویۆرك – AA
ئێران سعوودیه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه له پشت هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری ئه‌هوازی پارێزگای خوزستانهوهیه كه تیایدا ٢٥ كه‌س بوونه قوربانی.
نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان غۆڵامعەلی خۆشرۆ له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، سعوودیەی به به‌رپرسیار له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری ئه‌هواز له قه‌ڵه‌م داوه.
خۆشڕۆ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستۆته پاڵ سعوودیه كه پشتیوانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له ئێران ده‌كات و نووسیوویه‌تی: "به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌ستن كه سعوودیه پلانی رووخێنه‌ری هه‌یه له دژی ئاسایش و ئابووری ئێران".
ناوبراو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه سعوودیه پشتگیری ئه‌و هێرشانهیشی كردووه كه له ٢٢ی ئهیلوول له ئه‌هواز و له ٧ی حوزه‌یران له تاران ئه‌نجام دران. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه سعوودیه له یه‌مه‌ن نه‌خۆشخانه، قوتابخانه، شوێنه‌واره مێژووییه‌كان ده‌كاته ئامانج و به‌مجۆره "تاوانی سیسته‌ماتیك ئه‌نجام ده‌دات" و ناسه‌قامگیری ده‌خاته ناوچه‌كه.