Rewa Mahmood Hasan
20 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند کە لە پارێزگای هورمزگان باشووری ئێران، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکایان خستووەتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوێکی سوپای پاسداراندا کە لە ماڵپەڕی خۆیان بڵاویانکردۆتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە هێزی بۆشایی ئاسمانیی سەربە سوپای پاسداران، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە جۆری Global Hawk کە لەسەر ئاسمانی شاری کوهموبارەک سەربە پارێزگای هورمزگان کە دەڕوانێتە سەر کەنداوی عومان، خستووەتە خوارەوە.