Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری قرغیزستان لە میانی نیشتنه‌وه‌یدا له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری كه‌ره‌ج باکووری ئێران كه‌وته‌خواره‌وه و له ئه‌نجامدا، ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری جۆری Boeing 707 له شاری بیشكهكی قرغیزستانه‌وه به‌ره‌و فڕۆکەخانەی پەیام لە شاری كه‌ره‌ج-ی ئێران فڕیوه. بە ناچاریی ویستوویەتی لە فڕۆکەخانەی فەتح لە شارەکە بنیشێتەوە و کەوتووەتە خوارەوە بەسەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون. بە هۆی رووداوەکەشەوە ئاگر لە ماڵەکانی دەورووبەر کەوتووەتەوە.
١٦ لە سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بە برینداریی رزگاریبووە.