Mustafa Melih Ahıshalı
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
هێزە ئەمنییەکان تۆڕێکیان لە شارۆچکەی فەریدونکەنار سەربە پارێزگای مازەندەران باکووری ئێران لەناوبرد کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت بەشێوەیەکی نایاسایی بازرگانی چەکیان کردبێت.
ماڵپەڕی هەمشەهری ئۆنڵاین بڵاویکردەوە، فەرماندەی شارۆچکەی فەریدون، کۆلۆنێل محەمەد بەرمەر رایگەیاندووە؛ ''دوو کەس کە کاری قاچاخچێتی چەکیان دەکرد لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا بە ٦٤ جۆر چەکەوە دەستگیرکران''.
محەمەد بەرمەر زانیاری لەبارەی ناسنامەوەی دوو کەسە دەستگیرکراوەکە نەخستەڕوو.
لە مانگی ئابی رابردوودا، ٢٠ کەس لە شاری کەرەج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و راگەیەنرابوو کە بەشێوەیەکی نایاسایی بازرگانییان بە چەک کردووە.