جيهان

ئێران لەگەڵ ئەورووپادا درێژە بە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان دەدات

Ahmet Dursun  | 03.03.2025 - نوێکردنەوە : 04.03.2025
ئێران لەگەڵ ئەورووپادا درێژە بە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان دەدات

Tahran

تاران - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی بڵاویکردەوە لەگەڵ بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا کە بە E3 ناسراوە ڕێککەوتوون درێژە بە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان بدەن.

لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا لە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی، بەقائی وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بە ڕۆژەڤی سیاسەتی دەرەکی وڵاتەکە و پێشهاتە هەرێمییەکان.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا لە کۆبوونەوەکانی نێوان سەرکردەکانی ئەمریکا و ڕووسیادا باس لە پرسی ئەتۆمی ئێران کراوە یان نا، بەقائی ڕایگەیاند: "گفتوگۆکردنی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر ئەم پرسە سروشتییە، بەڵام ئەوەی گرنگە هەرچییەک لە بارەی پرسی ئەتۆمی ئێران بکرێت، بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی ئێران بەدینایەت و، بەدڵنیاییەوە دۆستە ڕووسەکانمان لەگەڵماندا ڕاوێژ دەکەن".

سەبارەت بەو بانگەشانەی باس لەوە دەکەن ئیمارات نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات، بەقائی ڕایگەیاند: ''کاتێک گرنگیی ئەم پرسانە لەبەرچاودەگریت، پێدەچێت زۆر لایەن ئامادەیی دەرببڕن بۆ هاوکاربوون لەوەی کێشەکان بکەنە بەرنامەی کارەوە. لەبەرئەوە کاتێک لەم ڕووەوە تەماشای دەکەیت کارێکی سروشتییە وڵاتان پێشنیاری نێوەندگیریی بکەن".

گوتەبێژە ئێرانییەکە باسی لەوە کرد کە درێژەدانی ئەمریکا بە سزاکان وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامی هەڵوێستی دوژمنکارانەکەی دژ بە ئێران دەبینن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ لایەنە ئەورووپییەکانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە چ قۆناغێکدایە، بەقائی ڕایگەیاند: "ڕێککەوتن کراوە لە بارەی درێژەدان بەم گفتوگۆیانە. لە ئێستادا ڕاوێژ دەکەین لەسەر خولێکی نوێی دانوستان. ئێمە و ئەو سێ وڵاتە ئەرووپیە گفتوگۆکان بە پێوست دەزانین".

بەقائی باسی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و تورکیا کرد و، ڕایگەیاند: "زۆر گرنگیی بە پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا دەدەین. دەرک بەوە دەکەین کە بەرژەوەندی هاوبەش لە پەیوەندییەکاندا هەیە. ئەوە نهێنییەک نییە کە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ تورکیادا بۆچوونی جیاواز هەیە، بەڵام هەردوولا توانیان بەبێ زیانگەیاندن بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و زۆر لۆژیکیانە ئەم ڕاجیاییەنە بەڕێوەببەن".

دەربارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، بەقائی ڕایگەیاند: "بە بۆچوونی ئێمە، بەدڵنیاییەوە هەر کردەیەک جێگەی قبوڵ نییە کە زیان بە یەکپارچەیی خاکی سووریا بگەیەنێت. دەبێت ئەم پرسە لەلایەن هەموو وڵاتانی ناوچەکەوە لەبەرچاو بگیرێت و نابێت ڕێگە بدرێت ڕژێم پەرە بە پیلانەکانی بدات بۆ بڵاوکردنەوەی ناسەقامگیریی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın