Sangar Hamad Azeez
26 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ -AA
یەحیا رەحیم سەفەوی راوێژکاری باڵای سەربازیی رێبەری ئاینی ئێران عەلی خامنەیی ئاشکرای دەکات کە "ئەمریکا و رووسیا دەیانەوێت بە نهێنی لەبارەی بابەتی سووریا رێککەوتنێک ئەنجام بدەن و بەرژوەندییەکانی ئێران وەلا بنێن".
لە میانی لێدوانی بۆ یەکێک لە کەناڵەکانی ئێران یەحیا رەحیم سەفەوی گوتی: "هیوادارم ئەمریکا و رووسیا رێککەوتنێکیان واژوو نەکردبێت کە تێیدا رووسییەکان فریودرابن".
ئەو راوێژکارە جەختیکردەوە لەوەی ئەمریکا هەوڵدەدات رێککەوتنێک ئەنجام بدات کە تەنیا بەرژەوەندییەکانی خۆی لەبەر چاوبگرێت و بەرژوەندییەکانی ئێران بشتگوێ بخات و گوتیشی لە سیاسەتدا هیچ شتێک جێی متمانە نییە.
سەفەوی گوتیشی: "دەبێت بابەتی رێککەوتنی ئەمریکا و رووسیا لە بارەی سووریا و وەلا نانی بەرژوەندی ئێران بە هەند وەربگیرێت".