Sangar Hamad Azeez
02 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ - AA
بەهۆی ئەو پەلامارانەی ماوەی رابردوو کراوەتەسەر سوپای ئێران، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە حوسێن سەلامی هەڕەشە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئێران "ئیرنا" ، لە میانی گوتارێکی کە بەبۆنەی رۆژی قودس لە تاران دابووی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران حوسێن سەلامی گوتی: "ئاگاداری سیاسەتمەدارانی باکووری عێراق دەکەمەوە کە پابەند بن بە یاساکان، لەبەر ئەوەی بەبێ هیچ دوودڵییەک تەواوی ئەو خاڵانەی کە دەبێتە هۆی هەڕەشە بۆسەر ئێران لەناو دەبەین".
ناوبراو هاووڵاتییانی ناوچەکەشی تۆمەتبار کرد بەوەی کە لە پشتەوەی ئەو هێرشانەن کە بۆ سەر هێزەکانی ئەمنی سوپای ئێران دەکرێت.
جێگەی ئاماژەیە لە ١٥ی مانگی رابردووەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئێران و پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رووی دا و بەهۆیەوە بە دەیان چەکدار لە هەردوولا کوژران.
دوای ئەوەی پێکدادانەکان چڕ بووەوە، سوپای ئێران بۆردومانی چیاکانی شارۆچکەی سۆرانی سەر با پارێزگای هەولێری کرد و بەهۆیەوە زەرەر و زیانی گیانی و ماڵی بەر ژمارەیەک خێزانی ناوچەکە کەوت.
هەژیی گۆتنە، چوارشەممەی رابردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە راگەیاندنێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای لە چەکدارانی پەکەکە و هەندێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی ئێران کردبوو کە بەئامانجی هێرشکردنەسەر ئێران و تورکیا خاکی هەرێمی کوردستان بەکار نەهێنن.