Sangar Hamad Azeez
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ -AA
لە ئاکامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی چاودێری سوپای پاسدارانی ئێران لە جۆری "Gyroplane" لە پارێزگای سێستان و بەلۆچستان نزیک سنووری پاکستان، دوو فڕۆکەوان گیانیان لەدەست دا.
ئاژانسی تەسنیم بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیەکی چاودێری سەربە سوپای پاسداران لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا بە هۆکارێکی نەزانراو کەوتە خوارەوە.
فڕۆکەکە لە پارێزگای سێستان و بەلۆچستان نزیک سنووری پاکستان کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە تیمی فڕۆکەکە کە لە دوو فڕۆکەوان پێکهاتبوو، گیانیان لەدەست دا.