Muhammet Kurşun
27 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2020
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٠٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٤٧ هه‌زار و ٩٥ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٠٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ١٤ هه‌زار و ٥١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٤٧ هه‌زار و ٩٥ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٩٢٢ هه‌زار و ٣٩٧ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٨٦٠ کەس ناجێگیره و تا ئێستا، ٦٤٠ هه‌زار و ٦٥ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به تێكڕایی پێنج ملیۆن و ٩٥٥ هه‌زار و ٤٤٥ پشكنین ئه‌نجام دراون.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.