Mazın Asad
05 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2018
فەڕەنسا-AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئامانجی ئێمە چارەسەرێک نییە لەگەڵ ئەسەد. ئامانجی ئێمە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە بە ئیرادەی دیموکراسی گەلی سووریا بەبێ بوونی ئەسەد. پێویستە ئێمە لەوبارەیەوە ھاریکاری بکەین".
ئەردۆغان(لەبارەی پرسياری رۆژنامەنووسێکی فەڕەنسی کە گوتی 'بەھۆی ناردنی ئەوەندە چەکە بۆ ئەو کەسانەی لە سووریا شەڕ دەکەن، پەشیمانن؟'): "کێ چەکی بۆ سووریا ناردووە؟ تۆ بە زاری فەتۆ قسە دەکەی. چونکە ئەوانەی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان کرد داواکارانی گشتی سەر بە فەتۆ بوون. لە ئێستادا ئەوان لە ژوورەوە لە بەندیخانەدان. دەزگاکانی ھەواڵگریمان دەسەڵات و مافی ئەوەیان ھەیە لەبارەی ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە بە کامیۆن چەک بۆ شوێنێک بگوازنەوە. تۆ بەم شێوەیە ئەم پرسیارە لەم دەپرسی، ئەی بۆچی ناپرسی کە ئەمریکا چوار ھەزار بارھەڵگر چەکی بۆ سووریا گواستووەتەوە؟"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "بەڕێز سەرکۆمار(ماکرۆن) ھەندێک ناوی بە من دا. من لەبارەی ئەوانەوە ھەندێک زانیاری لە وەزارەتی دادمان وەردەگرم بۆی (ماکرۆن) دەنێرم، بەڵام دەمانەوێت ئەوە بزانن کە تیرۆر لەخۆیەوە دروست نابێت، بەڵکو تیرۆر و تیرۆریستان باغەوانیان ھەیە. ئەم باغەوانانە ئەوانەن کە پیاوی بیرۆکەن. ئەوان لە گۆشەکانیان لە رۆژنامە ئاویان پێ دەدەن و وەک بیرۆکە ئەوان پێدەگەیەنن و رۆژێک سەیر دەکەی ئەو مرۆڤانە وەک تیرۆریست دێنە دەرەوە. ئێمە باجی ئەمەمان بە شەھیدبوونی زیاتر لە ٣٥ ھەزار کەس دا. ھیواخوازم فەڕەنسا ئەم باجە نادات".
ئەردۆغان: "ھەستیاری فەڕەنسا بەرامبەر بە ئەندامانی فەتۆ گرنگی خۆی ھەیە. لێرەدا لەگەڵ رێکخراوەکانیان، لەگەڵ وەقفەکانیان و لەگەڵ کارسازەکانیان بەرەو رێکخراوەیی دەچن. پەکەکەش بە ھەمان شێوە بەرەو رێکخراوەیی دەچێت. واتا ئەگەر ھەستیاری ئێرە فەرامۆش بکرێت، پێموایە سبەی گرفتی ئەمە جیاواز دەبێت".