Mazın Asad
05 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
پاریس - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ساز کرد.
ئەردۆغان لەبارەی قۆناغی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند: "ئەمە وێرای ئەوەی ئێمەی بەشێوەیەکی جددی ماندوو کردووە، ھاوکات گەلەکەشمی بە جددی ماندوو کردووە. واتا رەنگە ئێمە پەلکێشی بڕیارێک بکەن. بۆیە ناتوانین بەردەوام بڵێین 'تکایە ئیتر ئێمەش وەربگرن'".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی واژووکردنی رێککەوتننامەیەک لەگەڵ فەڕەنسا، گوتی: "ئەمڕۆ لێرەدا لەگەڵ دەزگای EUROSAM واژوومان لەسەر رێککەوتننامەیەک کرد کە ئەمە ھەنگاوێکی زۆر گرنگە. بەم پێیە لەگەڵ وڵاتێکی دیکەی ناتۆ کە ئیتاڵیایە ھەنگاومان بۆ رێککەوتننامەیەکی سێ قۆڵی ھاوێشت. لەمەودوا بەشێوەیەکی خێرا دەست بە بەرھەمھێنانی ئەم کارە دەکەین".
ئەردۆغان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رایگەیاند: "ھەروەک ھەر ساتێک بەرەنگاریی دژی داعش بەردەوام دەبێت، بانگەوازی بۆ دوستانمان دەکەین کە پەیەدە/یەپەگە لقی پەکەکەیە. پێویستە ئێمە پێکەوە بە ھەمان شێوە بەرەنگاریی ئەمانە ببینەوە. بەداخەوە دەبینین ھەندێک لە دۆستانمان ھێشتا لەگەڵ یەپەگە و پەیەدەدان و وا دەزانن بەرەنگاریی داعش دەبنەوە. بە پێچەوانەوە پلانی نوێ لەسەر داعش دەکرێت و ئامادەکاری بۆ زەمینەی جیای ژیان بۆ ئەوان دەکرێت. لەوبارەیەوە پێموایە پێویستە وریا بین و ھەماھەنگی دەزگا ھەواڵگرییەکانمان و ئاڵوگۆڕی زانیاری نێوانمان بۆ ئاستێکی بەرز بگوازینەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ھەستیاری فەڕەنسا بەرامبەر بە ئەندامانی فەتۆ گرنگی خۆی ھەیە. لێرەدا لەگەڵ رێکخراوەکانیان، لەگەڵ وەقفەکانیان و لەگەڵ کارسازەکانیان بەرەو رێکخراوەیی دەچن. پەکەکەش بە ھەمان شێوە بەرەو رێکخراوەیی دەچێت. واتا ئەگەر ھەستیاری ئێرە فەرامۆش بکرێت، پێموایە سبەی گرفتی ئەمە جیاواز دەبێت".
ئەردۆغان ھەر لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رایگەیاند: "بەڕێز سەرکۆمار(ماکرۆن) ھەندێک ناوی بە من دا. من لەبارەی ئەوانەوە ھەندێک زانیاری لە وەزارەتی دادمان وەردەگرم بۆی (ماکرۆن) دەنێرم، بەڵام دەمانەوێت ئەوە بزانن کە تیرۆر لەخۆیەوە دروست نابێت، بەڵکو تیرۆر و تیرۆریستان باغەوانیان ھەیە. ئەم باغەوانانە ئەوانەن کە پیاوی بیرۆکەن. ئەوان لە گۆشەکانیان لە رۆژنامە ئاویان پێ دەدەن و وەک بیرۆکە ئەوان پێدەگەیەنن و رۆژێک سەیر دەکەی ئەو مرۆڤانە وەک تیرۆریست دێنە دەرەوە. ئێمە باجی ئەمەمان بە شەھیدبوونی زیاتر لە ٣٥ ھەزار کەس دا. ھیواخوازم فەڕەنسا ئەم باجە نادات".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی پرسیاری رۆژنامەنووسێکی فەڕەنسی کە گوتی 'بەھۆی ناردنی ئەوەندە چەکە بۆ ئەو کەسانەی لە سووریا شەڕ دەکەن، پەشیمانن؟' رایگەیاند: "کێ چەکی بۆ سووریا ناردووە؟ تۆ بە زاری فەتۆ قسە دەکەی. چونکە ئەوانەی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان کرد داواکارانی گشتی سەر بە فەتۆ بوون. لە ئێستادا ئەوان لە ژوورەوە لە بەندیخانەدان. دەزگاکانی ھەواڵگریمان دەسەڵات و مافی ئەوەیان ھەیە لەبارەی ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە بە کامیۆن چەک بۆ شوێنێک بگوازنەوە. تۆ بەم شێوەیە ئەم پرسیارە لەم دەپرسی، ئەی بۆچی ناپرسی کە ئەمریکا چوار ھەزار بارھەڵگر چەکی بۆ سووریا گواستووەتەوە؟"
ئەردۆغان لەبارەی چارەنووسی ئەسەدەوە گوتی: "ئامانجی ئێمە چارەسەرێک نییە لەگەڵ ئەسەد. ئامانجی ئێمە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە بە ئیرادەی دیموکراسی گەلی سووریا بەبێ بوونی ئەسەد. پێویستە ئێمە لەوبارەیەوە ھاریکاری بکەین".