Ali Kemal Akan,Sarmand Hameed
19 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سووربوونی وڵاتەکەی لە ریشەکێشکردنی تیرۆر لە سووریا دووپات کردەوە.
ئەردۆغان لە گوتارێکیدا کە له میانی دهستپێكردنی كۆبوونهوهی سێقۆڵی نێوان توركیا، رووسیا و ئێران کە له تاران پێشکەشی کرد، گوتی، "سوورین لەسەر ریشەکێشکردنی ئەو شوێنانەی کە لە سووریاوە ئاسایشی نەتەوەییمان دەکەنە ئامانج".
ئاماژهی بهوهشدا كه وڵاتهكهی چاوهڕوانیی لە رووسیا و ئێران وهك دوو وڵاتی گەرەنتکار له پرۆسهی ئاستانادا ئەوەیە کە له خهباتی دژی تیرۆر له سووریا پشتیوانی له توركیا بكهن.
ئەردۆغان راشیگەیاند، تەلڕەفعەت و منبج (باکووری سووریا) بوونەتە شوێنی تیرۆر، لە دوای ماوەیەکی زۆر ئێستا کاتی پاککردنەوەیان هاتووە".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە بە روونی و یەکلاکەرەوە لەوە تێبگەین کە هیچ شوێنێک بۆ تیرۆری جوداخوازی و لق و پۆپەکانی لە داهاتووی ناوچەکەماندا نییە.