Kaan Bozdoğan
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ پوتین ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و پوتین، تاوتوێی پرسەکانی تایبەت بە پەیوەندی نێوان تورکیا-رووسیا و ناوچەی قەرەباغیان کرد.
ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ پوتین ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە ئەرمینیا لەو خاکانەی ئازەربایجان بکشێتەوە کە داگیری کردووە.