Rewa Mahmut Hasan
13 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2016
ئیدارەی ئەمریکا رایگەیاند کە دان نانێن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی رژێمی سووریادا.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەوان دان نانێن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا، ئەمە لەکاتێکدایە کە بە ملیۆنەها خەڵك بەهۆی جەنگی ناوخۆی سووریاوە لەماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون، بۆیە ئەو هەڵبژاردنەی ئەمڕۆ بەشار ئەسەد ئەنجامیدەدات، نوێنەرایەتی دەنگی خەڵکی سووریا ناکات.
لای خۆیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مارک تۆنەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆی سووریا بەشەرعی نازانن کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولێکی تری کۆبوونەوەکان لە جنێڤ و رایگەیاند کە ئەم هەڵبژاردنە نوێنەرایەتی خەڵکی سووریا ناکات.