İbrahim Khazen,Hamdi Yıldız
19 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2023
جیددە - AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی سعوودیە، ئەو رێککەوتننامانەی بەرز نرخاند کە لەگەڵ تورکیا واژوو کراون.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە، کە جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان سەرۆکایەتیی ئەو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە کە لە کۆشکی سەلام لە جیددە بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بن سەلمان ئەنجامی کۆبوونەوە فەرمییەکانی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران خستەڕوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە زنجیرەیەک رێککەوتننامە لە بوارە جیاجیاکان لە نێوان سعوودیە و کۆماری تورکیا واژوو کراوە و ستایشی واژووکردنی نۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاجیاکان لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سعوودیە و تورکیا کرا.
لە نێوان کۆماری تورکیا و سعوودیەدا لە بوارەکانی وەبەرهێنان، پیشەسازیی بەرگریی، وزە، بەرگری و پەیوەندییەکان ژمارەیەک رێککەوتننامە واژوو کرابوون.
لە لایەکی دیکەوە، وەزیری بەرگریی سعوودیە، شازادە خالید بن سەلمان واژووکردنی دوو گرێبەستی بۆ کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە تورکیا راگەیاندبوو.