Dilara Karataş
19 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2023
سان سلڤادۆر - AA
لە کەناراوەکانی زەریای هێمن لە ئێلسلڤادۆر، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،٥ پلە روویدا.
ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی ئینتیپوجایە کە دەکەوێتە ٤٣ کیلۆمەتر باشووری وڵاتەکە.
بوومەلەرزەکە لە کەناراوەکانی زەریای هێمن و لە قوڵایی ٧٠ کیلۆمەتر روویداوە.
ئەو بوومەلەرزەیە کە لە وڵاتانی دراوسێی ئێلسلڤادرۆ؛ هۆندۆراس، نیکاراگوا و گوناتانامۆ هەستی پێ کراوە، ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو هاووڵاتییاندا دروست کردووە.
هاووڵاتییان لە ترسدا ماڵەکانیان چۆڵ کردووە و روویان لە پارکەکان کردووە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، بوومەلەرزەکە زیانی گیانیی و ماددیی لێنەکەوتووەتەوە.