Hemin Hüseyin
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2016
هەولێر-AA
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "بەناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی ھەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھیوادارم لەو ئەرک و بەرپرسیاریەتییە گرنگ و تازەتان سەرکەوتوو بن".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: "گەلی کوردستان ماوەیەکی درێژە کەوتووەتە بەر زوڵمێکی زۆر و ناچار بووین لەپێناو پاراستنی پێناسەی نەتەوەیی خۆمان و لەپێناو ئازادیدا خەبات بکەین، ئێستاش لە شەڕێکی قورس و گەورەداین لەبەرامبەر تیرۆریستانی داعش کە رێکخراوێکی تیرۆریستیی جیھانییە و لەو رێگەیەیشدا قوربانیی زۆرمان داوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا سوپاسی گەل و حکوومەتی ئەمریکا کردووە بۆ ئەو یارمەتی و پشتیوانییەی بە هەرێمی کوردستانییانداوە، هەروەک لە بەشی کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە: "سوپاسی گەل و حکوومەتی ئەمریکا دەکەین بۆ ئەو یارمەتی و پشتیوانییەی بەئێمەیان داوە لەم شەڕەی دژی تیرۆریستان، کە بێگومان ئەوانە دژی بنەماکانی مرۆڤایەتی و ئازادین لە جیھاندا، ھیواخوازین ئەو یارمەتی و ھاوپەیمانییەمان لە ئاییندەدا زیاتر بەردەوام و پتەوتر بێت و گەلی کوردستان چاوەڕوانی پشتیوانییەکی تەواو لە جەنابتان دەکات بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی".