Mazın Asad
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2016
نیویۆرک - AA
-پاڵێوراوی دیموکراتەکانی ئەمریکا، ھیلاری کلینتۆن دوای شکستھێنانی لە ھەڵبژاردنەکان، بە پێکەنینەوە چووە بەردەم لایەنگرانی لە نیویۆرک و بە چەپڵەرێزانەوە پێشوازی لێکرا.
-کلینتۆن: "پیرۆزباییم لە پاڵێوراوی کۆماریخوازەکان ترەمپ کرد و بە ناوی وڵاتەوە ئامادەیی خۆم بۆ کارکردن لەگەڵیدا دووپات کردەوە. ھیواخوازم ببێتە سەرۆکێکی سەرکەوتوو بۆ گشت ئەمریکییەکان. ئارەزووی ئەنجامێکی وامان نەدەکرد و خەمبارم بەوەی لە ھەڵبژاردن سەرکەوتوو نەبووین".
پاڵێوراوی دیموکراتەکانی ئەمریکا ھیلاری کلینتۆن کە لە ھەڵبژاردنەکاندا شکستی ھێنا، ھیوای خواست دۆناڵد ترەمپ ببێتە سەرۆکێکی سەرکەوتوو بۆ ئەمریکییەکان و دووپاتی کردەوە کە لەگەڵ ترەمپ قسەی کردووە و بە ناوی وڵاتەوە ئامادەیە لەگەڵیدا کار بکات.
کلینتۆن یەکەم لێدوانی دوای ئەنجانی ھەڵبژاردنەکان لە نیویۆرک دا.
کلینتۆن دوای شکستھێنانی لە ھەڵبژاردنەکان، بە پێکەنینەوە چووە بەردەم لایەنگرانی لە نیۆیۆرک کە بە چەپڵەڕێزانەوە پێشوازی لێکرا و ئەویش ستایشی لایەنگرانی کرد.
ھیلاری کلینتۆن ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندی بە ترامپ کردووە و گوتیشی: "پیرۆزباییم لە پاڵێوراوی کۆماریخوازەاکان ترەمپ کرد و بە ناوی وڵاتەوە ئامادەیی خۆم بۆ کارکردن لەگەڵیدا دووپات کردەوە. ھیواخوازم ببێتە سەرۆکێکی سەرکەوتوو بۆ گشت ئەمریکییەکان. ئارەزووی ئەنجامێکی وامان نەدەکرد و خەمبارم بەوەی لە ھەڵبژاردن سەرکەوتوو نەبووین. دەزانم کە رووبەڕووی نائومێدی بوونەوە و منیش وەک ملیۆنەھا ئەمریکی رووبەڕووی نائومێدی بوومەوە. ئەم دۆخە زۆر سەختە و ماوەیەکیش بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت، بەڵام نابێت ئەوەمان لەیاد بچێتەوە کە ھەڵمەتی ئێمە تەنھا بۆ کەسێک یاخود نییە و لە ھەڵبژاردنێکیش پێک نایەت، بەڵکو ئامانجمان بونیاتنانی ئەمریکاییەکی پڕ لە ئومێدە".
کلینتۆن لە بەشێکی قسەکانیدا گوتیشی: "ھێشتا باوەڕم بە ئەمریکا ھەیە و ئێوەش ئەگەر باوەڕ دەکەن، ئەوا ئەنجامەکان قبووڵ بکەن و با سەیری داھاتوو بکەین. دۆناڵد ترەمپ دەبێت بە سەرۆکمان و ناچارین چانسی بەڕێوەبردنی وڵات و بۆچوونی روونی پێ بدەین".
-ستایشی ئۆبامای کرد
ھاوکات کلینتۆن ستایشی سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما و ھاوسەرەکەی میشل ئۆبامای کرد و گوتی: "بەڕاستی وڵاتەکەمان قەرزاری ئێوەیە. بەھۆی سەرکردەیی و خزمەتەکانتانەوە ستایشتان دەکەم".