Ethem Emre Özcan
04 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر پارێزگای قونەیترا باشووری سووریا.
ئاژانسی هەواڵیی فهرمی رژێمی ئهسهد "سانا"، بەپشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان بڵاویکردەوە کە کاتژمێر ١٠:٤٢ بە کاتی ناوخۆ، ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر پارێزگای قونەیترا.
لە ھەواڵەکەدا هاتووە ''سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییمان بەرپەرچی مووشەکەکانی دوژمنی داوەتەوە و زۆربەیانی خستووەتەخوارەوە''.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێرشەکە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
لە پارێزگای قونەیترا لە پاڵ سوپای رژێم گرووپە تیرۆریستییەکانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران هەن.
لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا لەوەتەی شەڕی ناوخۆی سووریا دەستی پێکردووە، ئیسرائیل ناو بە ناو هێرش دەکاتە سەر گرووپەکانی ئێران و خاڵە سەربازییەکانی سەربە رژێم.