Murat Temizer
08 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی پۆڵەندا، ماریوس بواشتاک رایگەیاند کە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە شاری پۆویدز رۆژئاوای وڵاتەکەیان فراوان دەکرێت.
ماریوس بواشتاک لە میانی بەسەرکردنەوەی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە شاری پۆویدز، باسی لەوە کرد کە ئەو کۆمەڵگە سەربازییە پشتیوانی هێزەکانی پۆڵەندا دەکات و تەواوی لایەنەکانی خۆرهەڵاتی هاوپەیمانی ناتۆ بەهێز دەکات.
وەزیری بەرگریی پۆڵەندا، ماریوس بواشتاک لەو بەسەرکردنەوەیدا کە بە یاوەری باڵیۆزی ئەمریکا لە پۆڵەندا، مارک بریزیزنسکی ئەنجامی دا، هەروەها باسی لەوە کرد کە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە پۆویدز فراوان دەکرێت و کۆگا و شوێنی هەڵگرتنی فڕۆکە و عەمباری سووتەمەنی تیادا دروست دەکرێت.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئەمریکا لە پۆڵەندا، مارک بریزیزنسکی خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بە پەرەسەندنی هاریکاری سەربازیی نێوان پۆڵەندا-ئەمریکا و سوپاسی هەموو ئەو کەسانەشی کرد کە هاوکاربوون لە گەورەکردنی بنکەکەدا.