Tayfun Salcı,Hemın Othman Mohammed,1 23
29 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2018
له‌نده‌ن - AA
ئه‌و منداڵه په‌نابه‌ره سوورییه‌ی له به‌ریتانیا رووبه‌ڕووی هێرش بووه‌وه، خوشكه‌كه‌شی بووه‌ته قوربانیی هێرشێكی هاوشێوه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێ‌دا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه خوشكی ئه‌و منداڵه كوڕه‌ی كه په‌نابه‌ری سوورییه و ته‌مه‌نی 15 ساڵانه و له لایه‌ن قوتابییه‌كی به‌ریتانی هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، رووبه‌ڕووی هێرشی هاوشێوه بووه‌ته‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و منداڵه سوورییه‌ی له‌گه‌ڵ براكه‌یدا له یه‌ك قوتابخانه ده‌خوێنن له لایه‌ن گرووپێك له قوتابیانه‌وه پاڵیپێوهدهنرێت و ده‌كه‌وێت به زه‌ویدا.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، پۆلیس له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشتر زانیاری نه‌دراوه له‌باره‌ی رووداوه‌كه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ستكراوه به لێكۆڵینه‌وه.
له‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی رۆژی پێشووتر بڵاوبوویه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه منداڵێكی په‌نابه‌ری سووری، به ناوی جه‌مال له لایه‌ن قوتابیه‌كی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 16 ساڵانه‌وه خراوه به زه‌ویدا و به زۆر ئاو ده‌كرێت به ده‌میدا.
پۆلیس باسی له‌وه كرد كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه لیكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و له چوارچێوه‌ی تاوانی پیشاندانی رق و كینه ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، جه‌مال له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی ITV باسی له‌وه كرد كه له‌و رۆژه‌وه‌ی هاتووه‌ته به‌ریتانیا تا ئێستا رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ ده‌بێته‌وه.
گوتیشی: "له هیچ شوێنێك هه‌ست به ئارامی و ئاسایش ناكه‌م، ته‌نانه‌ت كه ده‌چم بۆ دوكان. ناتوانم تیشك بخه‌مه سه‌ر وانه‌كانم، ناتوانم ئه‌ركه‌كانم ئه‌نجام بده‌م. شه‌وانه به‌خه‌به‌ر دێم و ده‌گریم".
جەمال باسی لەوەکردووە بە هۆی ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، شەرمی کردووە و ئەو کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووەتە بەریتانیا بە گوتەی خۆی هەر لە یەکەم رۆژەوە بەرەوڕووی نەژادپەرستیی بووەتەوە و هەربۆیە تەنانەت نەیویستووە بچێتە خوێندگەش.
ئەو گوتی: "کە هاتمە بەریتانیا تووشی نائومێدیی بووم. وا بیرم دەکردەوە کە ژیانم باشتر دەبێت و ئەگەر بێت و لە خوێندنگە لە وانەکانمدا کۆشش بکەم، ئەوا دەبمە خاوەنی ئایندەیەکی روون. نەمتوانی لە هیچ یەکێک کەم شتانەدا سەرکەوتوو بم".
جەمال تیشکی خستەسەر ئەوەش کە چەندین جار باسی ئەو دەستدرێژییەی بۆ کاربەدەستە خۆجێیەکان و پۆلیس کردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە.
لەو هەڵمەتەدا کە بە مەبەستی هاوکارییکردنی جەمال لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەستپێکراوە، لە میانی ٢٤ کاتژمێردا، زیاتر لە ١١٥ هەزار پاوەن کۆکراوەتەوە.
جەمال رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەم لە شاری هودسفیڵد باکووری بەریتانیا بەرەوڕووی هێرشی هاوڕێیەکی لە خوێندنگە ببوویەوە. لە راگەیەندراوێکیشدا کە لە لایەن خوێندنگەکەی جەمال "ئاڵمۆندبێری کۆمیونیتی" کە رووداوەکە تیایدا روویداوە، بڵاوکرابوویەوە، باس لەوەکراوە "بە شێوەیەکی ئێجگار جددیی" تاوتوێی رووداوەکە دەکەن.
لە میانی ساڵانی رابردوودا لە بەریتانیا هەڵکشانێکی بەرچاو لە هێرشەکانی پەیوەست بە ئیسلامۆفۆبیا هەیە و بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی "Tell Mama" کە لەو وڵاتە چاودێریی تاوانەکانی نیشاندانی رق و کینە دەکات لە ساڵی ٢٠١٧دا، زیاتر لە هەزار و٢٠٠ هێرش و پەلاماری لەمجۆرە روویانداوە.