Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
22 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ئه‌و راپۆرت و پێشنیارانه‌ی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌ی كردوون سه‌باره‌ت به ستراتیژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا پێشكه‌شی كۆشكی سپی ده‌كات.
گوته‌بێژی پنتاگۆن،جێف داڤیس له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و ماوه‌ی کە درابوو به پنتاگۆن بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک سه‌باره‌ت به ستراتیژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ئه‌مڕۆ ته‌واوده‌بێت و، پسپۆڕانی سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌چڕوپڕی به‌رده‌وامن له كارەکانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا راپۆرت و پێشنیاره‌كان بده‌نه كۆشكی سپی.
داڤیس باسی له‌وه كرد كه ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه پێكهاتووه له پێگه‌ی سه‌ربازی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا، له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كان بۆ چۆنیەتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له رووی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیه‌وه له ئه‌فغانستان، لیبیا و وڵاتانی دیكه‌دا.
گوته‌بێژی پنتاگۆن ئاماژەی بە ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه نەکرد و، باسی له‌وه‌یشكرد كه ئه‌و كاره‌ی له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له چوارچێوه‌ی ستراتیژێكی گشتیدا نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگای هه‌واڵگری كاریان كردووه بۆ ئاماده‌كردنی.