Ekip
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.9 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی تازه‌ئاباد سه‌ربه پارێزگای كرماشان رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند.
كاتژمێر 02:43 خولهك به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.9 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له شارۆچكه‌ی تازه‌ئاباد سه‌ربه پارێزگای كرماشان رۆژئاوای ئێران، روویدا.
پارێزگای كرماشان، هۆشه‌نگ بازوند به ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی راگه‌یاند كه تا ئێستا به هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و 219ی دیکەیش برینداربوون.
هۆشەنگ بازوند باسی له‌وه كرد كه تیمه‌كانی رزگاركردن و ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون و هاووڵاتییان شه‌ویان له‌ده‌ره‌وه به‌سه‌ر بردووه و تا به‌یانی پاش له‌رزه به‌رده‌وامبووه.