Esra Taşkın
19 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2022
پاریس – AA
لە میانی هەشتەمین چالاکی "پاریس هەناسە وەردەگرێت"، بۆ ماوەیەک هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە پاریس راگیرا.
ماڵپەڕی فەرمیی شارەوانیی پاریس رایگەیاند لە میانی هەشتەمین چالاکی "پاریس هەناسە وەردەگرێت" کاتژمێر ١١:٠٠-١٨:٠٠ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شارەکە راگیرا.
لەو میانەیەدا ئەو گەنجانەی سکۆتەر و ئامێرەکانی هاوشێوە بەکار دەهێنن و ئەوانەیشی بە پیادە دەڕۆن و رادەکەن، چێژێکی خۆش لەو ماوەیەدا دەبینن.
هەر شۆفێرێک بەو بڕیارەوە پابەند نەبێت بە ١٣٥ یورۆ سزا دەدرێت.
ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتیی، تاکسی و ئۆتۆمبێلەکانی دۆخی لەناکاو لەو بڕیارە دەبەخشرێن.