Laith Al-jnaidi
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
عەممان - AA
شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم، بیشر هانی خەساونەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت راسپارد.
راسپاردنی بیشر هانی خەساونە دوای ئەوە هات کە رۆژی شەممەی رابردوو عومەر رەزار دەستی لە سەرۆکایەتی حکوومەتی ئوردن کێشایەوە.
دیوانی شاهانەی ئوردن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە عەبدوڵڵای دووەم نامەی راسپاردنی رادەستی بیشر هانی خەسانەونە کردووە و تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە پێکهێنانی ئەم کابینەی حکوومەت لە دۆخێکی نائاساییدا کە جیهان پێیدا تێپەڕدەبێت کە خۆی لە پەتای کۆرۆنا و دەرهاوێشتەکانی دەبینێتەوە کە هەموو جیهانی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش ژمارەیەک لە وڵاتان لە هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی و کەمکردنەوەی کاریگەرییە تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکەی.
شای ئوردن بە راسپێردراوی حکوومەتی نوێی راگەیاندووە کە لە بەردەم بەرپرسیاریەتییەکی گەورەدایە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت ڤە گوتار و کردار بە رۆحییەتی یەک تیم کار دەکات بۆ بەدیهێنانی دەستکەوت کە شایەنی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بێت.
عەبدوڵڵای دووەم داوای لە بیشر هانی خەساونە کردووە هەموو هەوڵەکانی لەپێناو خزمەتکردنی گەل ونیشتمان بخاتەگەڕ.
شای ئوردن، عەبدوڵڵاوی دووەم رایگەیاندووە کە چاوەڕوانی ئەندامانی کابینەکەی خەساونە دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ ناوبراو و ئەندامانی کابینەکەی خواستووە.
راسپاردنی بیشر هانی خەساونە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ئوردن دوای ئەوە دێت کە رۆژی شەممەی رابردوو، عومەر رەزار دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکوەزیران پێشکەش بە شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم کرد، ئەمەش دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران هات.
جێی ئاماژەیە، شای ئوردن لە پێنجی حوزەیرانی ٢٠١٨دا، عومەر رەزاری بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت راسپارد، ئەمەش دوای دەستلەکارکێشانەوەی هانی مولقی هات کە بەهۆی خۆپیشاندانەکان دژ بە یاسای باجی دەرامەت دەستی لەکارکێشایەوە.
بیشر هانی خەساونە ١٣ هەمین سەرۆکوەزیرانە لەماوەی حوکمڕانی عەبدوڵڵای دووەم لەوەتەی دەست بەکاربوونی وەک شای ئوردن لە شوباتی ١٩٩٩.