Hemın Othman Mohammed
18 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2016
حکوومەتی ئەمریکا، نیگه‌رانیی خۆی نیشاندا له‌باره‌ی كوژرانی 62 سه‌ربازی رژێمی سووریا له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراونەتهوه، به‌رپرسێكی باڵا به‌ناوی حکوومەتی ئەمریکاوە رایگه‌یاندووه: "نیگه‌ران و په‌شیمانن له‌و بۆردوومانه‌ی به‌بێ مەبەست ئه‌نجامدراوه و تێیدا 62 سه‌ربازی رژێمی ئه‌سه‌د كوژراون".
بەر لەچه‌ند کاتژمێرێک له راگهیاندنەکەی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، راگەیەنراوێکی نووسراوی سه‌باره‌ت به بۆردوومانكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی رژێمی ئه‌سه‌د له باشووری شاری دێرازووری سووریا بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه ئه‌و شوێنانه‌ی بۆردوومانكراون به پێگەی داعش زانراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر ئامانجێك بزانن سه‌ربه رژێمی سووریایه بۆردوومانی ناكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوێنی سەر لەبه‌یانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، لیوا ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو هێرشه‌كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی دێرازوور و له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی ئێف 16 و دوو فڕۆكه‌ی ئه‌ی 10ی سه‌ربه هاوپه‌یمانانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
كۆناشینكۆڤ ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رپرسانی سووریا پێیانداون، له‌و هێرشه‌دا 62 سه‌رباز كوژراون و زیاد له 100ی دیكه‌ش برینداربوون.