Zana Natık Kerem
03 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2024
غەززە ــ AA
لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٤١ ھەزار و ٧٨٨ کەس کوژراون و ٩٦ ھەزار و ٧٩٤ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٣٦٣ ڕۆژە بەردەوامە، خستەڕوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل، ھەشت کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٩٩ کەس کوژراون و ١٩٦ی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٤١ ھەزار و٧٨٨ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٩٦ ھەزار و ٧٩٤ کەس.