14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
ماڵپەڕی "worldometers.info" دوایین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە جیهان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکان تا ئێستا لە جیهاندا، ٤٥٢ هەزار و ٩٦٢ تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
زۆرترین ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە لە وڵاتی چین بوون کە ژمارەیان ٧٧ هەزار و ٦٦٣ کەس بووە.
دوای چین هەریەکە لە ئیسپانیا (بە ٦٤ هەزار و ٧٢٧ کەس)، ئەڵمانیا (بە ٦٤ هەزار و ٣٠٠)، ئێران (بە ٤٥ هەزار و ٩٨٣ کەس)، ئیتاڵیا (بە ٣٥ هەزار و ٤٣٥ کەس)، ئەمریکا (بە ٣٣ هەزار و ٩٠٧ کەس) و فەڕەنسا (بە ٢٧ هەزار و ٧١٨ کەس) دێن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە جیهاندا گەیشتووەتە، یەک ملیۆن و ٩٢٩ هەزار و ٢٢٧ کەس، ١١٨ هەزار و ٤٩٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٣٥٢ کەسیش تا ئێستا لەژێر چارەسەردان.