Zehra Ulucak,Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه مانگی کانوونی دووەم یان مانگی شوبات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون كۆببێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئەمریکا دوای بەشداریکرن له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20 كه له ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه‌چوو، له‌ناو فڕۆكه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه مانگی كانوونی دووه‌م یان مانگی شوبات لووتكه‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون ئه‌نجامبدات.
دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر سێ شوێن گفتوگۆ كراوه، به‌ڵام هێشتا شوێنه‌كه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون بۆ ئه‌مریكا بانگهێشت ده‌كه‌ن یان نا؟" دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "به‌جۆرێك له جۆره‌كان به‌ڵێ"
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری کۆریای باشوور به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له لێدوانەکانی دۆناڵد تره‌مپ كرد له‌وباره‌وه و رایگه‌یاند، "لووتكه‌ی دووه‌می تره‌مپ و كیم ده‌ركه‌وتووه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون، 12ی حوزه‌یرانی رابردوو له سینگاپور كۆبوونه‌وه و له‌باره‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له نیمچە دوورگه‌ی كۆریا گه‌یشتنه رێككه‌وتن.