Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
كاردانه‌وه‌كان له‌ناو پارتی كۆمارییه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی پارته‌كه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه ساڵی 2005 تۆماركراوه و به‌رله هه‌ڵبژاردنه‌كان به مانگێك بڵاوبووه‌وه، به‌رده‌وامه.
فشاره‌كان بۆ كشانه‌وه‌ی تره‌مپ له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا كه بڕیاره لە 8ی تشرینی دووه‌می داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌هه‌ڵكشاندایه.
- "قسه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌م جێگای قبووڵكردن نییه"
هاوسه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ مێلانیا كاردانه‌وه‌ی دژی قسه توند و نه‌شیاوه‌كانی تره‌مپ نیشان دا و گوتی: "قسه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌م جێگای قبووڵكردن نییه و ناشیرینه. له‌قسه‌ی ئه‌و پیاوه ناچێت كه من ده‌یناسم".
مێلانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه كۆمه‌ڵگه تره‌مپ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌بینن و باوه‌ڕی وایه كه داوای لێبوردنه‌كه‌ی قبووڵدهكهن و دهیبوورن.
كاندیدی جێگری سه‌رۆك و یاریده‌ده‌ری تره‌مپ، مایك پێنس كه پارێزگاری ویلایه‌تی ئیندیانایه، كاردانه‌وه‌ی دژی قسه‌كانی ناو گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی تره‌مپ نیشان دا و رایگه‌یاند "ئه‌و قسانه هیچ پاساوێكیان نییه".
هه‌روه‌ها پێنس رایگه‌یاند، به‌شداریكردنی خۆی له كۆبوونه‌وه‌ی پارته‌كه‌یدا كه بڕیاره به‌ناوی تره‌مپه‌وه رۆژی شه‌ممه‌ی ئاینده به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
لەلایەکی دیکەوە یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی کۆمارییەکان کە لەساڵی 2008دا کاندیدی پارتەکەی بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، سیناتۆری ویلایەتی ئاریزۆنا، جۆن مەککین، ئاماژەی بەوەکرد ئەو پشتیوانییەی کشاندووەتەوە کە پێشتر لە دۆناڵد ترەمپی کردووە. هاوکات سیناتۆری ویلایەتی داکۆتای باشوور، جۆن سیون کە یەکێکە لە سیناتۆرە بەناوبانگەکانی کۆمارییەکان، ئاماژەی بەوەکردووە کە پێویستە ترەمپ لە هەڵبژاردنەکان بکشێتەوە.
کاردانەوەیەکی دیکە بەرامبەر ترەمپ لەلایەن کۆندۆلیزا رایس-ەوە بوو کە ماوەیەک لە سەردەمی جۆرج دبلیو بووشدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە و رایگەیاندووە ''بەسە ئیتر، پێویستە کەسێکی وەک ترەمپ نەبێتە سەرۆک''.
- روونکردنەوەیەکی توند لە بایدنەوە
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە ئەژماری تایبەتیی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رایگەیاند ''گوتەکانی شکێنەر و بریندارکەرن. ئەم هەڵوێستانە واتە بەکارهێنانی دەسەڵات بەشێوەیەکی خراپ. ئەمە گوتەی خراپ نین بەڵکو پەلاماری سێکسین''.
لەکاتێکدا کە ماوەی مانگێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڤیدیۆیەکی دۆناڵد ترەمپ کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2005 و قسەی نەشیاوی تێدایە، بۆ یەکەمجار لە ماڵپەڕی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست‌دا بڵاوکرایەوە. بەهۆی ئەوەشەوە کە گوتەکانی ترەمپ کاردانەوەی گەورەی رایگشتی ئەمریکای لێکەوتەوە، ناوبراو ناچاربوو داوای لێبوردن بکات و جەختی لەوەکردووەتەوە بەهیچ شێوەیەک لە رکابەرییەکان ناکشێتەوە.