Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
15 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه به هۆی داخستنی حكوومه‌ته‌كه‌یه‌وه كارمه‌ندانی به‌شی خزمه‌تگوزاری چێشتخانه‌ی به‌پێی پێویست نه‌ماوه، داوای هه‌مبه‌رگر و پیتزای كرد بۆ كۆشكی سپی.
به‌پێی هه‌واڵێكی BBC، تره‌مپ له میانی پێشوازیكردن له‌و یاریزانانه‌ی له لیگی تۆپی پێی نێوان زانكۆكان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، زیاتر له 300 هه‌مبه‌رگر، په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كرا و پیتزای بۆ داواكردوون.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه به هۆی داخستنی حكوومه‌ته‌وه داوای خواردنی ئاماده‌كراوی كردووه و خۆی پاره‌كه‌ی داوه.
داخستنی حكوومه‌ت، كاریگه‌ریی له زیاتر له 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كردووه به كارمه‌ندانی كۆشكی سپیشه‌وه. به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران مۆڵه‌تی زۆره‌ملێیان وه‌رگرتووه و به‌شێكیشیان ماوه‌ی 23 رۆژه به‌بێ مووچه كارده‌كه‌ن.
تره‌مپ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بوودجه‌كه خه‌رجیی دروستكردنی دیواری سنووری مه‌كسیك لەخۆنەگرێت، په‌سه‌ندی ناكات.
23 رۆژ به‌سه‌ر داخستنی حكوومه‌تی ئه‌مریكادا تێپه‌ڕیوه كه به هۆی ناكۆكییه‌كانی بوودجه‌وه داخراوه، به‌ڵام هێشتا داواكارییه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ دابینكردنی به‌شه بوودجه بۆ دیواره‌كه‌ی سنووری مه‌كسیك له لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه په‌سه‌ندنه‌كراوه كه زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكده‌هێنن.