Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به بڕینی هاوكارییه داراییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ فه‌ڵه‌ستین كرد، ئه‌گه‌ر له قۆناغی دانوستانی ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌شدار نه‌بێت.
له‌په‌یامێكیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستینی كردووه‌ته ئامانج.
تره‌مپ له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا ساڵانه به سه‌دان ملیۆن دۆلار هاوكاری بۆ فه‌ڵه‌ستین ده‌نێرێت و نووسیویه‌تی، به‌ڵام هیچ ده‌ستخۆشی و رێزێكیان له‌به‌رانبه‌ر ئەوەدا نه‌بینیوه.
تره‌مپ نووسیویه‌تی، "ئه‌وان ته‌نانه‌ت نایانه‌وێت دانوستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئاشتی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه ماوه‌یه‌كی زۆره واده‌كه‌ی به‌سه‌رچووه. به‌شی قودس كه سه‌ختترین به‌شی دانوستانه‌كه‌یه، خرابووه ده‌ره‌وه‌ی مشتومڕه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه پێویستبوو ئیسرائیل، باجی زیاتر له‌پێناویدا بدات. بێگومان له‌كاتێكدا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نایانه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئاشتی بكه‌ن، بۆچی پێویست بێت ئه‌م بڕه زۆره پاره‌یان بۆ بنێرین؟".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیكی هالی له‌وباره‌وه گوتی،"تا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان قبوڵیدهكهن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، یارمه‌تی بۆ "دامه‌زراوه‌ی یارمه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی-UNRWA" نانێرین".
له‌سه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی دژایه‌تیكردنی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له لایه‌ن کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاڵی گوتی،"ئه‌م بڕیاره خواستی گه‌لی ئه‌مریكا بووه".