جيهان

ترەمپ بۆ پشتیوانی ئیلۆن ماسک ئۆتۆمبێلێکی تێسلای کڕی

Hakan Çopur  | 12.03.2025 - نوێکردنەوە : 13.03.2025
ترەمپ بۆ پشتیوانی ئیلۆن ماسک ئۆتۆمبێلێکی تێسلای کڕی

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەمەبەستی نیشاندانی پشتیوانی ڕاوێژکاری باڵا و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا ئیلۆن ماسک، ئۆتۆمبێلێکی تێسلای کڕی و ڕایگەیاند: "ئەم پیاوە و وزە و تەمەنی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئەمە تەرخان کرد، بەڕای من ناحەقی بەرامبەر کراوە".

ترەمپ لەگەڵ ماسکدا چووە بەردەم کامێرەکان و، لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکانی تێسلادا کە هێندرابوونە باخچەی کۆشکی سپی وێنەی گرت.

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەلومەرجی ئاساییدا خۆی ئۆتۆمبێل بەکارناهێنێت، بەڵام بۆ پشتیوانی کردنی ماسک ئۆتۆمبێلێک دەکڕێت و، گوتی: "دەیکڕم، چونکە یەکەم ئەمە بەرهەمێکی ناوازە و باشە. دووهەم ئەم پیاوە و وزە و تەمەنی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئەمە تەرخان کرد، بەڕای من ناحەقی بەرامبەر کراوە".

هەروەها ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تۆمەتبارکردنی بریکارەکانی تێسلا بە توندوتیژیی بە "کردەی تیرۆریستیی ناوخۆ" دادەنرێت و، لێکەوتەیەکی قورسی بۆ ئەنجامدەرانی دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın