جيهان

ترەمپ لەبارەی پرۆگرانی ناوەکی ھۆشداری دەداتە ئێران

- سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەگەری دووبارە دەستپێکردنەوەی پرۆگرامی ناوەکی لە لایەن ئێرانەوە ھۆشداری دایە تاران و گوتی: "ئەگەر ئێران دووبارە پرۆگرامی ناوەکی دەستپێ بکاتەوە، ئەوا رووبەڕووی کێشەی زۆرتر لە ئێستا دەبێتەوە".

Abdullah Shukur  | 24.04.2018 - نوێکردنەوە : 25.04.2018
ترەمپ لەبارەی پرۆگرانی ناوەکی ھۆشداری دەداتە ئێران

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەگەری دووبارە دەستپێکردنەوەی پرۆگرامی ناوەکی لە لایەن ئێرانەوە ھۆشداری دایە تاران و گوتی: "ئەگەر ئێران دووبارە پرۆگرامی ناوەکی دەستپێ بکاتەوە، ئەوا رووبەڕووی کێشەی زۆرتر لە ئێستا دەبێتەوە".

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە نووسینگەی ئۆڤال وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی پەیوەندیدار بە پرۆگرامی ناوەکی ئێران دایەوە.

ترەمپ رایگەیاند کە رێککەوتنی ناوەکی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک زۆر خراپە و نەدەبوو ئەنجام بدرابایە، راشیگەیاند کە لە نزیکەوە چاودێری لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئیدارەی تاران دەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دووبارە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پرۆگرامی ناوەکی ھۆشداری دایە ئێران و گوتی: "ئەگەر ئێران دووبارە پرۆگرامی ناوەکی دەستپێ بکاتەوە، ئەوا رووبەڕووی کێشەی زۆرتر لە ئێستادا دەبێتەوە".

ترەمپ راشیگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ماکرۆن باس لە پرۆگرامی ناوەکی ئێران دەکەن و راشیگەیاند کە لە زۆربەی کێشەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی ئێران بوونەتەوە و ئاشکراشی کرد کە ئەو وڵاتە لە پشت زۆربەی رووداوەکای سووریا و یەمەن دایە.

ترەمپ ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانویڵ ماکرۆن کرد و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێرێکی داھاتوو ھەردوو سەرۆک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش ساز بکەن و لەمیانیدا باس لە رێککەوتنی ناوەکی ئێرانیش بکرێت.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın