Abdullah Shukur
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن، جەخت لەسەر زیاترکردنی ھەماھەنگی لەگەڵ تورکیا لە وڵاتی سووریا کرایەوە.
کۆشکی سپی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ترەمپ و ماکرۆن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوو سەرۆک پشتیوانی خۆیان لە کاردانەوە توندەکانی رۆژئاوا لە دژی ھێرشەکەی رووسیا بۆسەر سیرگی سکریپاڵ لە شاری سالیسبێری بەریتانیا کردەوە".
لە راگەیەنراوەکەدا ھەردوو سەرۆک ئاڵوگۆری بۆچوونەکانیان لەبارەی تورکیا کردووەتەوە و تیایدا ھاتووە: "ترەمپ جەختی لە چڕکردنەوەی ھەماھەنگی لەگەڵ تورکیا لە سووریا کردووەتەوە".
ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ماکرۆن و ترەمپ باسیان لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا و چالاکییە بازرگانییەکانی چین کردووە.