Ekip
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا له‌سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه.
له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف باسی له قه‌یرانی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی، رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و قه‌یرانی ئابوورییه‌ی توركیا له‌م دوواییانه‌دا دووچاری بوو سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و ره‌وشه ده‌روونیه‌یه كه ئه‌مریكا دروستیكردووه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی هیچ سزایه‌كی یاسایی، دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف سه‌باره‌ت به هاریكاریان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا باسی له‌وه كرد توركیا له‌سه‌روو ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه‌یه كه به‌باشترین شێوه له‌یه‌كتری تێده‌گه‌ین، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌یش كرد كه په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی ئازه‌ربایجان، عێراق و ئه‌فغانستاندا هه‌یه.