Tayfun Salcı,Muhammet Ali Kemal
24 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2019
له‌نده‌ن- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی، ئاشكرایكرد رۆژی ٧ی حوزه‌یران ده‌ست له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه.
تێرێزا مه‌ی له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتی پارێزگاران، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان ئاشكرایكرد رۆژی ٧ی حوزه‌یران ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه ده‌بێت.
مه‌ی راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی كه نه‌متوانیوه برێكسیت بخه‌مه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، په‌شیمانییه‌كی قووڵی لای من درووستكردووه و هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه" و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی پارته‌كه درێژه به به كاره‌كه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، ده‌دات.
تێرێزا مه‌ی كه ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌بات، له كۆتایی گوته‌كانیدا سه‌باره‌ت به ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی، نه‌یتوانی به‌سه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ی فرمێسكهكانیدا زاڵ‌بێت.
ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ورده‌كاریی پاكێجی نوێی رێكه‌وتنی برێكسیتی ئاشكراكردبوو، به‌ره‌وڕووی كاردانه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی و په‌رله‌مانتاران ببوویه‌وه.
پێشتریش سێ جار رێكه‌وتنه‌كانی مه‌ی له‌باره‌ی برێكسیته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، له په‌رله‌مان ره‌تكرابوونه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پارته‌كه‌ی مه‌ی، پارتی پارێزگاران، له هه‌ڵبژاردنی دوێنێی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا، تووشی شكستێكی گه‌وره ببێت.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵیدا كۆبوونه‌وه، مه‌ی-یان ناچار به ده‌ست له كاركێشانه‌وه كردووه.