Ömer Koparan
08 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
عەفرین - AA
لە شارۆچکەی عەفرین باکووری سووریا کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
ئۆتۆمبێلەکە کە لە ناوەڕاستی شارۆچکەکە پارک کرابوو، ئەو بۆمبەی تیایدا جێگیرکرابوو تەقێندرایەوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە کە دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، لەوباوەڕەدان کە پەلامارەکە لەلایەن پەکەکە/ یەپەگە ئەنجام دراوە.