Eşref Musa
06 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2023
تەلئەبیەز - AA
بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناسرا هێرش کرایە سەر بنکەی ئەمریکا لە ناوچەی تەنەف سەر بە قەزای حومس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
بە پێی زانیاری سەرچاوە ناوخۆییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی تەنەف سەر بە قەزای حومس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا.
فڕۆکەکان بەر لەوەی بگەنە سەر بنکەکە، لە لایەن ئەمریکییەکانەوە خرانە خوارەوە.
تا ئێستا لەبارەی هێرشەکەوە هێزەکانی ئەمریکا هیچ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوی نەکردووەتەوە.
بەم دوایانە چەندین جار هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی تەنەف، مالکییە لەسەر سنووری عێراق و شەدادی لە پارێزگای حەسەکە و هەروەها بنکەی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە دێرازۆر و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدار و مووشەکی زەمین بە زەمین کراونەتە ئامانج.
بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و ناوچەی دێرازۆر بە پشتیوانی هێزەکانی ئەمریکا لە ژێر داگیرکاری ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەدایە و ناوەندی پارێزگاکە و هەندێک ناوچەی دەوروبەری لە دەست گرووپەکانی ئێران و ڕژێمی ئەسەد دایە.
گرووپەکانی سەر بە ئێران لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ناو بە ناو مووشەک دەگرنە ئەو بنکانەی کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیر کراوە.