Haydar Hadi,Rewa Mahmut Hasan
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
بەغدا - AA
حکوومەتی عێراق رایگەیاند کە بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ لەنێوان بەغدا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت ئەنجامی ریفراندۆم هەڵبوەشێنرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، تیایدا هاتووە "بۆ بەهێز کردنی یەکڕیزی عێراق و دەستپێکردنی دیالۆگی جدی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق، پێویستە ئەنجامەکانی ریفراندۆم کە پێشێلی دەستوورە، رەت بکرێتەوە".
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستبەرداری ئەو ئاژاوانە بێت کە لەو ناوچانەی دەستی بەسەرداگرتووە، ئەنجامی دەدات، هاوکات بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و دەستوور جێبەجێ بکات.