Sami Sohta,Zana Natık Kerem
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەیی رایگەیاند، گوتارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە بارەی رێککەوتنی ئەتۆمی، بێ مانا و رووکەش بوو.
ئەم لێدوانەی عەلی خامنەیی لە میانی گوتارێکدا ھات کە لە زانکۆی فەرھەنگیان لە شاری تاران لە بارەی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەشی کرد.
خامنەیی گوتی: "ئەو گوتارەی کە دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێشکەشی کرد، بێ مانا و رووکەش بوو و زیاتر لە ١٠ درۆی تیایدا کرد و ھەڕەشەی لە رژێمی ئێران و گەلەکەی کرد".
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەشی گوت "لە گوتارەکەیدا ترەمپ گوتی 'بە ناو گەلی ئێرانەوە قسە دەکەم'، بەڵام ئێمە پێی دەڵێن، بەڕێز ترەمپ ئێوە ھەڵەن".
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک راگەیاندبوو و بەڵێنی دا سزای توندیش بەسەر رژێمی ئێراندا بسەپێنێت.