Fahrettin İbrahim
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ كرد.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی كرێملین، پوتین به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گرفته‌كانی ناوچه ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی رووسیا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه به داخه‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دۆخێكی خراپدایه. ته‌نیا ئاڵوگۆڕی بیروڕا نا، به‌ڵكو هیوادارم چاره‌سه‌رێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بدۆزینه‌وه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیلیش قسه‌ی كرد و وه‌بیری هێنایه‌وه كه پێویسته وانه له مێژوو وه‌بگیرێ و گوتی: ''ئایدیۆلۆژییه‌كانی هاوشێوه (نازییه‌كان)، پێویسته له شوێنی خۆیان وه‌ڵامیان بدرێته‌وه.
دواتر دوو لایه‌ن دوور له چاوی كامێرا‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆبوونه‌وه.