Murat Temizer
03 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٣ دۆلار و ٢٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٣ دۆلار و ٤٤ سه‌نت و به ٤٣ دۆلار و ٣٠ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٠دا به به‌راورد به كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١٢ به‌رزبوونه‌وەی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٣ دۆلار و ٢٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌روەها یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٣٩ دۆلار و ٩١ سه‌نت فرۆشرا.
جگه له به‌رده‌وامیی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین، هه‌روه‌ها زیادبوونی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری كێڵگه‌ی نه‌وتی Baker Hughes له راپۆرتی هه‌فتانه‌ی خۆیدا تیشكی خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له ئه‌مریكا له ٢٥ بۆ ٣١ی تهمووز به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر یه‌ك دانه كه‌می كردووه و بووه‌ته ١٨٠ سه‌كۆ.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و ٦٤ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٧٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٥٥ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٣٨ سه‌نت بمێنێته‌وه.