Sibel Morrow
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٤ دۆلار و ٩٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٥ دۆلار و ٦٤ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٤ دۆلار و ٦٢ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٣وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٨ به‌رزبووەتەوە و به ٤٤ دۆلار و ٩٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٤٢ دۆلار سه‌نت فرۆشرا.
به‌پێی پێشبینییەکانی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكا API، نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له ئه‌مریكا، چوار ملیۆن به‌رمیل کەمی كردووه. ئەو دابەزینەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی داخوازی بازاڕ لەسەر نەوت لە بازاڕی ئەمریکادا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهان، ئەوەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو.
لەگەڵ ئەوەشدا راگەیاندنی رووسیا بۆ تۆمارکردنی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کاریگەر بوو لەسەر چاوەڕوانی سەرلەنوێ زیادبوونی بەکاربردنی نەوت کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کە جیهانی گرتووەتەوە کەمی کردبوو، ئەوەیش کاریگەری نەرێنیی لەسەر نرخەکەی دروست کردووە.
فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا EIA، پێشبینی دەکات کە نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له وڵات‌دا ئەمساڵ ٩٩٠ هه‌زار به‌رمیل کەم بکات و دابەزێت بۆ ١١ ملیۆن و ٢٦ هه‌زار به‌رمیل. ئه‌وه له كاتێكدایه فه‌رمانگه‌کە مانگی رابردوو پێشبینی کردبوو بەرهەمی ئەمساڵ ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل کەم بکات.
نادیاریی سەبارەت بە پاکێجی نوێی هاندان لە ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە بڕەکەی یەک تریلیۆن دۆلارە، کاریگەریی لەسەر نرخی نەوتی خاو دروست کردووە کە روو لە دابەزین بکات.
لە کاتێکدا بازاڕ چاودێری ئەو پاکێجە دەکات، سەرۆکی زۆرینەی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، میش ماکونیل باس لەوە دەکات کە گفتوگۆکان لەگەڵ دیموکراتەکان سەبارەت بە پاکێجی هاندان گەیشتووەتە بنبەست.
لە لایەکی دیکەوە، به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كاریگه‌ری نه‌رێنیی کردووەتە سەر پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و چاوەروانییەکانی داخوازی لەسەر نەوت، هاوکات بەردەوام کاریگەریی لەسەر نرخی نەوتی خاو دروستکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی جۆنز هۆپكینس، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهاندا، ٢٠ مليۆن کەسی تێپەڕاندووە و گیانلەدەستدان بەو پەتایە ٧٤١ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٤ دۆلار و ٧٨ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٨٣ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٤ دۆلار و ٦٥ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٥٧ سه‌نت بمێنێته‌وه.