Sibel Morrow
14 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٥ دۆلار و ١١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت بۆ ٤٤ دۆلار و ٨٢ سه‌نت دابه‌زی و رۆژه‌كه‌ی به ٤٤ دۆلار و ٩٦ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٠٢وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣ به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینی و به ٤٥ دۆلار و ١١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٤٢ دۆلار و ٣٨ سه‌نت فرۆشرا.
لە لایەکی دیکەوە، به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كاریگه‌ری نه‌رێنیی کردووەتە سەر پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و چاوەروانییەکانی داخوازی لەسەر نەوت، هاوکات بەردەوام کاریگەریی لەسەر نرخی نەوتی خاو دروستکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی جۆنز هۆپكینس، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهاندا، ٢١ مليۆن کەسی تێپه‌ڕاندووه و گیانلەدەستدان بەو پەتایە ٧٥٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له ئه‌مریكا كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ سنوورداركردنی دابه‌زینی نرخی نه‌وت. هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی نه‌وتی خاوی بازرگانی ئه‌مریكا به هه‌فته‌ی پێشووتر چوار ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م كرایه‌وه. له كاتێكدا له بازاڕه‌كاندا مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كرا دوو ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكرێته‌وه.
ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٥ دۆلار و ١٧ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و ٢٠ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٥ دۆلار و ٠٨ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و ٠٤ سه‌نت بمێنێته‌وه.