Rewa Mahmut Hasan
04 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2016
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، پەیەدە لە شارۆچکەی منبج و چواردەوری کچان و کوڕانی سەرو تەمەن ١٦ ساڵ پەلکێشی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ دەکەن.
چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە شارۆچکەی منبج و چواردەوری بانگهێشتی خەڵک دەکات بۆ خزمەت سەربازیی و دوای مەشق پێ کردنیان رەوانەی بەرەکانی جەنگیان دەکەن دژ بەرێکخرای تیرۆرستی داعش و بەرەکانی تری جەنگ.
ئەمە لەکاتێکدایە وەک زانراوە پەیەدە/پەکەکە مانگانە ١٠٠ دۆلار وەک مووچە دەداتە ئەو کەسانە، لە رۆژانی رابردووداشدا بەهەمان شێوە لە شارۆچکەی عەفرینیش هەمان سیستەم پەیڕەو کرابوو.