Hamdi Yıldız
26 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2020
قودس-AA
لە شاری تەل ئەبیب پایتەختی ئیسڕائیل، سەدان کەس رژانە سەر شەقام و دژبە کۆبوونەوەی سەرجەم دەسەڵاتەکان لە دەستی بێنیامین ناتانیاهودا، خۆپیشاندانیان سازکرد.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی، وێڕای مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، سەدان کەس لە مەیدانی رابین شاری تەل ئەبیب پایتەختی ئیسرائیل گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییەتیان ئەنجامدا و دژبە کۆبوونەوەی سەرجەم دەسەڵاتەکان لە دەستی سەرۆکوەزیران بێنیامین ناتانیاهو خۆپیشاندانیان کرد.
خۆپیشاندەران بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان و دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی، گردبوونەوەکەیان ئەنجامدا.