Afra Aksoy,Mohammed Baqi Hussein
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
ریاز - AA
مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و سعوودیه له‌ژێر ناونیشانی "دۆستایه‌تیی 2018"دا ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی هه‌واڵیكی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی سعوودیه SPA، ئه‌مڕۆ له باكووری سعوودیه مانۆڕێكی سه‌ربازیی له نێوان ئه‌م وڵاته و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات و بڕیاره چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت.
ئه‌مه چواره‌م مانۆڕه له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا ئه‌نجامده‌درێت و به گوته‌ی به‌رپرسانی سعوودی، ئامانج لێی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی نێوانیان و یه‌كخستنی ههماههنهگی و به‌رنامه‌ڕێژیی سه‌ربازییانه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و مانۆڕه هاوبه‌شه‌دا، ئامانجیانه ته‌كنیكه جه‌نگییه‌كانیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن.
له‌بره‌ی مانۆڕه‌كه، فه‌رمانده له ناوچه‌ی باكوور جه‌نه‌راڵ ساڵح زه‌هرانی رایگه‌یاند، به‌م مانۆڕه ئاماده‌باشیی هێزه‌كان بۆ جه‌نگ به‌رزده‌كه‌نه‌وه و تواناكانیان پێوانهدهكهن، هه‌روه‌ها له‌پاڵ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌دا، چه‌ندین چه‌كی قورس و ناوه‌ند له مانۆڕه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنن.