Hüseyin Yıldız
29 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
ئیدر – AA
ده‌ست كراوه به پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌ر سنووری توركیا لەگەڵ ئێران له پارێزگای ئیدر له ٨٠ هه‌زار مین.
له میانی پڕۆژه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان له مین كه له‌لایه‌ن بنكه‌ی چالاكییه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی مین سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌ی گه‌لانی یه‌كگرتوو و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌نجام ده‌درێت، رێوڕه‌سمێك له قه‌دپاڵه‌كانی چیای ئاگری بچووك له قه‌زای ئاڕاڵك له پارێزگای ئیدر به‌ڕێوه‌چوو.
پارێزگاری ئیدر، حوسێن ئه‌نگین ساریئیبراهیم له میانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه مینه چێندراوه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ژیانی مرۆڤ و گوتی: "مینه‌كان توانای ئه‌منییه‌تی گۆڕه‌پانی سنوور به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه. توركیا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كێشه‌یه هه‌وڵه‌كانی چڕ كردوونه‌ته‌وه".
ساریئیبراهیم جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له رابردوودا له رێگای چاندنی مینه‌وه ئاسایشی سنووره‌كان پارێزراوه، له‌ئێستاشدا له رێگای تاوه‌ره‌كانی چاودێری، كامێراكانی تێرمیناڵ، سیسته‌می رووناككردنه‌وه، په‌رژینه ته‌لبه‌نده‌كان، ئامرازه پێشكه‌وتووه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و به‌ربه‌سته كۆنكرێتییهكانهوه ئاسایشی سنووره‌كان ده‌پارێزرێن.