Aliia Raimbekova,Hemın Othman Mohammed
06 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2017
ئه‌ستانا - AA
له ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان، كۆبوونه‌وه ته‌كنیكییه‌كان سه‌باره‌ت به‌دانانی میكانیزمی هاوبه‌ش بۆ چاودێریكردن و ده‌سته‌به‌رکردنی جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ستی نێوان رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له سووریا ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كه له مۆزه‌خانه‌ی سه‌ربازی سوپای كازاخستان به‌ڕێوه‌ده‌چن، تاوتوێی ئه‌و میكانیزمه سێقۆڵییه ده‌كرێت كه بڕیاردراوه له‌لایه‌ن توركیا، رووسیا و ئێرانه‌وه دابمه‌زرێت.
هاوكات به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.